![](/files/piransharrchalakitablixi.jpg)
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە پێشوازی هاتنەوەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان کرد و بەرەو پیلی ئەو ڕۆژە مێژووییە لە مێژووی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێران چوون.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنە و تڕاکت و دروشمی تەبلیغیی حیزب یاد و بیرەوەریی دامەزرێنەرانی حیزبی دێموکڕات بەرز ڕاگیراوە و ڕێز لە ٧١ ساڵ خەبات و تێکۆشانی هەمەلایەنەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ سەرخستنی دۆزی کورد لە ئێران نراوە.
ئەو شوێنانەی لە پیرانشار چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە:
شەقامی سەید قوتب، دەوروبەری کانیی زەرگەتەن، دەوروبەری شەقامی ٣٢ میتری، دەوروبەری پارکی کودەک، دەوروبەری کۆڵانی قەپان، دەوروبەری مزگەوتی ئەنسار، دەوروبەری قوتابخانەی سوممەییە، دەوروبەری شەقامی مەلا ڕەزا، مەیدانی فوتباڵی کۆنەخانێ و کۆمەڵێک شوێن و گەڕەکی دیکە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە دەسخۆشی لەو کۆمەڵە تێکۆشەرەی حیزب لە شاری پیرانشار کردوە و بە گەرمی سڵاوی بۆ ناردوون.
![http://localhost/files/PIRANSHAR-1.jpg](http://localhost/files/PIRANSHAR-1.jpg)
![http://localhost/files/PIRANSHAR-2.jpg](http://localhost/files/PIRANSHAR-2.jpg)
![http://localhost/files/PIRANSHAR-3.jpg](http://localhost/files/PIRANSHAR-3.jpg)