کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مەهاباد بەبۆنەی هاتنەوەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغی کرا

17:05 - 16 گەلاوێژ 2716

لە شاری مەهاباد و لە چەند جاری بەردەوامدا بەبۆنەی هاتنەوەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان چالاکیی تەبلیغی کرا. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕات لەو چالاکییە تەبلیغییەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی رێبەرانی شەهید، تڕاکت و دروشمی تەبلیغیی حیزب ڕێزیان لە مێژووی دوور و درێژی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ وەدەستهێنانی مافی نەتەوەی کورد لە ئێران گرت. بەشێک لەو شوێنانەی لە مەهاباد چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: دەوروبەری قەبری قازی، مەسکەنی مێهری فەجر، دەوروبەری مزگەوتی بەهارستان، رێگاکانی گوندەکانی کەرێزە و شێخان، باییندەرێ، پارکی سەید قوتب، فەلەکەی مامۆستا هەژار و بن ژێرگوزەری بازاڕچە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە دەسخۆشی لەو کۆمەڵە تێکۆشەرەی حیزب لە شاری پیرانشار کردوە و بە گەرمی سڵاوی بۆ ناردوون. http://localhost/files/MAHAABAD-4.jpghttp://localhost/files/MAHAABAD-3.jpg http://localhost/files/MAHAABAD-2.jpg http://localhost/files/MAHAABAD-1.jpg