کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە مەهاباد بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

17:55 - 19 گەلاوێژ 2716

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە مەهاباد پێشوازی هاتنەوەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا بۆ چەندەمین جار چالاکیی تەبلیغییان کرد. لەو چالاکییە تەبلیغییانەدا کە ئەمجارەیان لە ١٩ ئاوایی ناوچەکانی شامات، شاروێران و مەحالی مەهاباد بەڕێوەچوون، بە بڵاوکردنەوەی وێنە و تڕاکت و دروشمی تەبلیغیی حیزب یاد و بیرەوەریی دامەزرێنەرانی حیزبی دێموکڕات بەرز ڕاگیرا و ڕێز لە ٧١ ساڵ خەبات و تێکۆشانی هەمەلایەنەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ سەرخستنی دۆزی کورد لە ئێران نرا. ئەو شوێنانەی کە لە مەهاباد چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: لە ناوچەی مەحاڵ، ئاواییەکانی: خاتوون باغ، بۆزە، ئازاد، قوڵقوڵە و تەنگ‌باڵەکە. لە ناوچەی شامات، ئاواییەکانی: گەوجاوا، تازەکەند، خێڕییاوا و حاجی‌حەسەن. لە ناوچەی شاروێران، ئاواییەکانی: لەج، حاجی خۆش، قەڕەقشڵاق، قزڵقۆپی، خوڕخوڕە، گاپیس، قجی‌یاوا، گردەگڕوو، گابازەڵە و قەرەداغ. ئەو چالاکییە تەبلیغییە لە گوندەکانی ناوچەی مەهاباد لە حاڵێک دایە کە پێشتریش لە چەند چالاکیی دیکەدا لە مەهاباد لە دەوروبەری قەبری قازی، مەسکەنی مێهری فەجر، دەوروبەری مزگەوتی بەهارستان، رێگاکانی گوندەکانی کەرێزە و شێخان، باییندەرێ، پارکی سەید قوتب، فەلەکەی مامۆستا هەژار و بن ژێرگوزەری بازاڕچە چالاکیی بەرینی تەبلیغی کرابوو. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە دەسخۆشی لەو کۆمەڵە تێکۆشەرەی حیزب لە شاری مەهاباد کردوە و بە گەرمی سڵاوی بۆ ناردوون.