کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی بەربڵاوی تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

15:43 - 23 گەلاوێژ 2716

چالاکان و هەڵسووڕاوانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی هەوشار بە شێوەیەکی بەربڵاو و کەم‌وینە لە زۆرێک لە ئاواییەکانی سەر بە شاری ساینقەڵای ناوچەی هەوشار بە بۆنەی سالرۆژی دامەزرانی حیزبەوە چالاکیی تەبلیغییان نواند. لە ماوەی چەند شەوی رابردوودا، تێکۆشەرانی چالاک و هەڵسووری حیزب لە ناوچەی هەوشار بە  بڵاوکردنەوەی سەدان نووسخە لە تراکت و درووشمەکانی تایبەت بەم یادە،  بەشێوەیەکی بێ‌وێنە رێزیان لە ٢٥ گەلاوێژ، ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان گرت. چالاکیی تەبلیغیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار، شادی و خۆشحاڵی خستۆتە دڵی خەڵکی دێموکرات‌دۆستی ئەم ناوچەیە. جیا لە شاری ساین‌قەڵا کە بە شێوەیەکی بەرچاو چالاکیی تەبلیغی تێدا بەڕێوەچووە، تێکۆشەرانی دێموکرات لەم ئاواییانەیش تراکتی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژیان بڵاوکردۆتەوە کە بریتین لە ئینچە، باخچەمەشە، سەفیارخان، حەسەنلوو، تورکەدەرە، کارێز، سانجوود، مەمەر، زەیکەنی، بیچاخچی، گەڕوا، قۆزڵوو، ئاغەجەری، تەرکوێران،ئاختەپە. کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە دەستخۆشی لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار دەکات و سەرکەوتنیان لە ئەرکە پێ‌ئەسپێردراوەکانیان بەئاوات دەخوازێ