کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە سەقز بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

17:36 - 24 گەلاوێژ 2716

  ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە سەقز بەبۆنەی٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا بۆ چەندەمین جار چالاکیی تەبلیغییان کرد. لەو چالاکییە تەبلیغییانەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنە و تڕاکت و دروشمی تەبلیغیی حیزب یاد و بیرەوەریی دامەزرێنەرانی حیزبی دێموکڕات بەرز ڕاگیرا و لەگەڵ ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات پەیمانی وەفا نوێ کرایەوە. ئەو شوێنانەش کە لە شاری سەقز بە وێنەی رێبەرانی شەهید و دروشم و تڕاکتە تەبلیغییەکانی حیزب ڕازاونەتەوە بریتین لە: تەپەی ماڵان، بڵواری وەحدەت، بڵواری تەربییەت، مەیدانی کوبانی، مەیدانی قودس، کۆڵانەکانی گوڵبانگ، کاج، گەردوون، شکووە، شاگوڵ، خەزان، ناروەن، نەستەرەن، عەلی حەیدەری، شاپەرەک، ژاڵە، بەهار، عیبادی، شاپەرەک، نەستەرەن، دەوروبەری مزگەوتی حەزرەتی ڕەسووڵ. مزگەوتی خەدیجەی کوبڕا، تەکیەت شێخ عەبدولکەریم و حاجی سەید حەسەن هاشمی، دەبیرستانی نموونەی ئەدەب، تەپەی جوتیاران، کانیی عاشقان، کانیی گرمکاو، دەورووبەری دادگای کۆن و دەوروبەری خانەی بێهداشت. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە دەسخۆشی لەو کۆمەڵە تێکۆشەرەی حیزب لە شاری مەهاباد کردوە و بە گەرمی سڵاوی بۆ ناردوون