کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سنە، کرماشان و ئیلام یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرز ڕاگیرا

19:19 - 24 گەلاوێژ 2716

  لە کرماشان و ئیلام بە چالاکیی بەرینی تەبلیغاتی، ٢٥ی گەلاوێژ، یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرز ڕاگیرا. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کورستان لە کرماشان بەبۆنەی هاتنەوەی سالڕۆژی دامەزرانی حیزبە خۆشەویستەکەیان بە چالاکیی تەبلیغی رێزیان لە ٧٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانی حیزبەکەیان گرتوە و لەگەڵ ئامانجەکانی حیزب پەیمانی وەفایان نوێ کردۆتەوە. ئەو شوێنانەی لە کرماشان چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: گەڕەکەکان و دەورووبەری سەراب، کەسرا، شەهرەکی موعەللیم و زیباشار. لە شاری سنەش لە ئاوایی تەوریوەر بە نووسینی دروشمی تەبلیغی یاد و بیرەوەریی ٢٥ی گەلاوێژ بەرز ڕاگیراوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب دێموکڕات لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا دەڵێ لە شاری ئیلامیش لە گەڕەکی هانیوان و زانکۆی ئازادی ئیلام چالاکیی تەبلیغی کراوە، هەروەها لە شارەکانی گیلانغەرب، ئەیوان و سرابلەش بە چالاکیی تەبلیغی یادی ٢٥ گەلاوێژ، سالڕۆژی دامەزرانی حیزب بەرز ڕاگیراوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕات بەو بۆنەیە دەسخۆشی لەو ئەندام و هەڵسوڕاوانەی حیزب لە کرماشان، سنە و ئیلام کردوە و دەستخۆشی بۆ ناردوون.