کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە بانە و بۆکان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

05:53 - 25 گەلاوێژ 2716

لە درێژەی چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بۆکان و بانەش چالاکیی تەبلیغی کرا. لەو چالاکییانەش‌دا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕێبەرانی شەهید، تڕاکت و نووسینی دروشمی حیزبی رێز لە ٧١ ساڵ خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان نرا. ئەو شوێنانەی لە بانە چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: پشتی بلێو، بەردەڕەش، نجنێی سەروو، سیوچ، بڵواری تەوحید، بڵواری مامۆستا هێمن، شەقامی سپێدە، بیمارستانی تازە، نیزیک کەڵانتەریی١٢ بڵواری سلێمان بەگ و زانکۆی بانە لە جادەی سەردەشت. هەروەها بە هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە بەرزاییەکانی بانە خەویان لە چاوی نەیارانی کورد و ناوەندە ئەمنیەتییەکان زڕاندوە. لە شاری بۆکانیش بە چالاکیی تەبلیغی لە نێو گەڕەکەکانی مەیدانی حەیوانان و هەروەها چالاکیی تەبلیغی لە گوندی ئاڵیکەند رێز لە ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان نراوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕات بەو بۆنەیە دەسخۆشی لەو ئەندام و هەڵسوڕاوانەی حیزب لە بۆکان و بانە کردوە و سڵاوی بۆ ناردوون   .