کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، شاری شنۆ و ٥١ی گوندی ئەو شارە بە پڕشنگی ئەستێرەی گەلاوێژ ڕووناک بوونەوە

17:22 - 26 گەلاوێژ 2716

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغی لە شاری شنۆ و گوندەکانی سەر بەو شارە کرا. لەو چالاکییە تەبلیغییە بەربەرینەدا کە لە چەند گەڕەکی شاری شنۆ و ٥١ ی گوندی ئەو شارە کراوە، بە سەدان وێنەی رێبەرانی شەهید، تڕاکت و پوستێری تەبلیغیی حیزب بەو بۆنەیە بڵاو کرانەوە و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شنۆ نیشانیان دایەوە کە کەشی سەرکوت و ئەمنیەتی چۆک بەوان دانادا. ئەو شوێنانەی لە نێو شاری شنۆ چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: گەڕەکەکانی مەجیدئاباد، شاکرئاباد، حەسەن‌ئاباد، شەهرەکی ڕەحیم‌ئاباد، مام تەمر، سەیداوێ، حەنەفیان، مەدرەسەی سەعید ئەمینی، قەترەکانی، دەوروبەری مەیدانی هەڵەبجە و دەوروبەری مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل. ئەو ٥١ گوندەش کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە : بێمزوورتێ، خوریشت، کانی سۆرک، شێوەسماک، پووشاوێ، دڕوو، هێیە، میراوێ، کیسەڵاوێ، بێتریان، تاژاندەرێ، شێخان، گوندوێڵە، نەڵیوان، ئاڵیاوێ، بێژاوێ، گرکاشان، شاوانێ، دووڕبە، سادق ئاباد، ئیسلاملووان، گرکە گوور، کانی سپی، سیاوان، عەینەروم، سێکانی، بابخاڵاوێ،  کانی ڕەش، قەلاتیان، چەپەراوێ، سۆفیان، خاڵتاوێ، نەرزیوێ، دووئاوان، نەڵۆس، دێشەمس، سەرگیز، دێگورجێ، جاشێران، چواربۆت، باڵاگیر، کۆنەقەڵا، ئاڵیان، تەرسەبڵاغ، گوندی مەلاعیسا، شیوەبیرۆ، گەڵاز، پۆلێ، پێروانە، زمێ، تاچیناوێ و ئەمیرئاباد. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕات بەو بۆنەیە دەسخۆشی لەو ئەندام و هەڵسوڕاوانەی حیزب لە شنۆ کردوە و بە گەرمی سڵاوی بۆ ناردوون.