کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی سەرەخۆشیی کاک هەمزەی ئیلخانیزادە لە بنکەی سەرکردایەتیی حدک بەڕێوەچوو

17:43 - 26 گەلاوێژ 2716

ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی کاک هەمزە ئیلخانیزادە، برای پێشمەرگەی دێرین کاک فەتاح ئیلخانیزادە، ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب بەڕێوەچوو. لەو ڕێوڕەسمەدا کە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ی گەلاوێژ بە بەشداریی سەدان کەس لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕات، نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، نوێنەرانی دامودەزگا ئیداری و حکومییەکانی شاری کۆیە بەڕێوەچوو، لە نیزکەوە لەگەڵ کاک فەتاح ئیلخانیزادە و کەسوکاری هاوخەمی کرا. کاک هەمزە ئیلخانیزادە، کوڕی ئەحمەدئاغا لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەری ناوچەی موکریان لە گوندی قەرەگوێز لەدایک بوو. برایەکی کاک هەمزە بە ناوی برایم ئیلخانیزادە شەهیدی جووڵانەوەی کوردە و کاک فەتاح، برا بچووکی کاک هەمزەش ماوەی ٣٧ ساڵە پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانە. ئەو بۆ خۆشی لە ماوەی ژیانیدا بەردەوام دڵسۆزی نەتەوەکەی بووە و ئەوەی لە دەستی هاتووە بۆ خزمەت بە جووڵانەوەی نەتەوەکەی تەنەخی نەکردوە. کاک هەمزە ئیلخانیزادە کە لە ساڵی ٧٥ی هەتاوییەوە لە وڵاتی هۆلەند دەژیا، ڕۆژی 23ی گەلاوێژ بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاتی کال هەمزە، کەسوکاری لە ناوچەی بۆکان و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت کاک فەتاح ئیلخانیزادەی هاوڕێمان دەکا و خۆمان بە شەریکە خەمی ئەو بنەماڵە بەڕێزە دەزانین.