کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە دیواندەرە چالاکیی تەبلیغی کرا

17:45 - 11 خەرمانان 2716

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری دیواندەرە بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی ٧١ ساڵەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان کرد. لەو چالاکییە تەبلیغییە کە ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی خەرمان لە شێوەی نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تڕاکت و وێنەی شەهیدانی رێبەر، پێشەوا، قاسملوو و شەڕەفکەندیدا کراوە، رێز لە یاد و بیرەوەریی دامەزرێنەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و مێژووی دەیان ساڵەی خەباتی ئەو حیزبە گیراوە. ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: پشتی شەبەکەی بێهداشت، نووستنگەی شەو و ڕۆژیی حیکمەت، پارکی میللەت، دەورووبەری ئیدارەی بڕق و دادگوستەری، شەهرەکی بێهداشت، دەورووبەری باشگای شەبەکە بێهداشت و تڕمیناڵی سنە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە دەسخۆشی لەو ئەندامانەی حیزب لە دیواندەرە کردوە و سڵاوی بۆ ناردوون.