کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێورەسمی یادی ٢ی رێبەندان لە وڵاتی سوید

16:27 - 4 رێبەندان 2716

کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، بۆ بەرز و بەڕێز ڕاگرتنی یادی ٢ی ڕێبەندان، ٧١هەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان ڕێوڕەسمێکی پڕشکۆیان بە بەشداری نوێنەرایەتی زۆربەی هەرە زۆری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانی و سویدییەکان، سەدان کەس لە ئەندامان، دۆست و لایەنگرانی حیزب و کوردانی  دانیشتووی وڵاتی سوید، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی ئەو وڵاتە پێک هێنا. سەرەتای ڕێورەسمەکە بە بەخێرهێنانی میوانان لە لایەن هەردووک بەڕیوەبەری بەرنامە، هاوڕێێان سۆزان فەتحی و مەریوان نەستانی و بە سرودی دۆژمن شکێنی ئەی رەقیب و پاراستنی یەک خۆلەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان دەستی پێکرد. بە دوای ئەو دا هاوڕێ جەعفەر رەسووڵی بەپرسی کومیتەی بەڕیوەبەری یەکیەتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەخشینی شاخە گوڵێک بەو لاوانە و بە خاتوو موژدە عەزیزی، پێزانینی خۆی و ڕێکخراوەکەی بەرامبەر بە هەوڵ و ماندوو بوونی ئەو لاوانە نیشان دا.   پاشان وتەی دەستەی ئامادەکاری ڕێورەسمەکە، بە دوو زمانی کوردی و سویدی، لە لایەن بەڕێوەبەرانەوە خوێندرایەوە. بە دوای ئەودا هاوڕێ سەعید بیگزادە ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وتاری سیاسی حیزبی پێشکەش کرد. هاوڕێ سەعید بیگزادە لە وتەکانی دا ، باسی لە هەڵویستی بوێرانەی ڕێبەری ئەو کاتی حیزب و لە سەرووی هەموویانەوە پێشەوای مەزنی گەلی کورد، پێشەوا قازی محەمەد کرد .هەر وەها کۆمەلێک پرسی سیاسی تایبەت بە ئێران و کوردستانی خستە بەر باس. لە برگەیەکی دیکە لەو رێورەسمە‌دا پەیامی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانی و سویدییەکان  لە رێگەی نوێنەرایەتییەکانیانەوە خوێندرانەوە کە بریتی بوون لە: -نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید کە لە لایان خاتوون کوێستان بابایی،یەوە خوێندرایەوە
  1. پارتی دێموکراتی کوردستان
  2. بزووتنەوەی گۆڕان
  3. پارتی ئازادی کوردستان
  4. پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان
  5. پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەلاتی کوردستان
حیزبە سوێدیەکان: 1- پەیامی سۆسیال دێموکراتەکان لە لایەن پەرلەمانتار لە سەر لیستی سۆسیال دێموکراتەکان: سەرکان کۆسێ 2-پارتی چەپی سوێد، زەکەریا زوهێر 3-پارتی لیبرالەکان فرێدریک مالم پەرلەمانتار ئەو حیزب و ڕێکخراوانەش بە ناردنی برووسکە پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە مەزنەیان کردبوو 1.یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان 2.فێدراسیۆنی کۆمەڵە کورد و کوردستانیەکان لە سوێد 3.کۆمیتەی کەمپەینی یەک بوون 4.رێکخراوەی خەبات،ی شۆڕشگێری کوردستان 5.کۆمیتەی سوێد 6.کۆمەلەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی دەرەوری ولات پارتی سەربەخۆیی کوردستان 7.نوێنەرایەتیی کۆمەڵە لەدەرەوەی وڵات 10.حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بازنەی سوێد 11کۆمیتەی سوێدی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشی دووهەمی پڕۆگرامی ڕێورەسمی ٢ی ڕێبەندان، ٧١هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، تەرخان کرا بۆ بەشێ هونەری و موزیک کە لەو بەشەش دا هونەرمەندانی دەنگی خۆشی گەلەکەمان، کیژۆلەی لاو و دەنگخۆشی دیموکرات خاتوو باوان کەریمی، کاک نەجمە غوڵامی و هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان مامۆستا ناسر ڕەزازی، بە پێشکەش کردنی چەندین سروودی شۆڕشگێڕانە و دەیان گۆرانی خۆش و ڕەسەنی کوردی کۆڕیادەکەیان زیاتر ڕازاندەوە. ئەو ڕێوڕەسمە ، لە ناو کۆڕی شادی و هەڵپەڕکێی بەشداران دا تا کاتژمێر ١ی نیوەشەو بە کاتی سوید درێژەی کێشا.