کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری ئەیوانغەرب لە پارێزگای ئیلام یادی ٢ی رێبەندان کرایەوە

15:59 - 5 رێبەندان 2716

دۆستان و ئەندامانی سەر بە رێکخستنە نهێنییەکانی حدک لە شاری ئەیوانغەرب سەربە پارێزگای ئیلام، لە شەوی دووی رێبەندان کە رێکەوتە لە گەڵ ساڵیادی دامەزراندنی دەوڵەتی جمهووری کوردستان وەکوو دەسکەوتێکی بەنرخی نەتەوەیی، ئەو یادەیان بەرزو بەرێزەوە ڕاگرت. بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوخۆی وڵات لایەنگرانی حیزب دێموکراتی کوردستان و رێبوارانی رێبازی پێشەوا قازی محەممەد لە شاری ئەیوانغەرب بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی پێوەندیدار لە چەندین گەڕەک و شەقامی ئەوشارە  یادییان لە کۆماری کوردستان کرد. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب، وێڕای سپاس و پێزانین و تێکۆشەرانی کورد وبوێر لە ئیلام و بەتایبەتی دۆستانی خۆی لە شاری ئەیوانغەرب، تێکۆشانیان بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانێ و پڕ بەدڵ سپاسیان دەکا.