کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢ی رێبەندان لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە

18:30 - 7 رێبەندان 2716

بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە نێوخۆی وڵات شەوی ٥ ی رێبەندان لە ناوچەی سەردەشت بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغیی کرا. دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندەکانی زووزان، کونە مشکێ ،چیای بڵفەت و چەندین گوندی دیکە لە ناوچەی سەردەشت بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەی پێوەندی‌دار یاد و بیرەوەریی کۆماری کوردستانیان بەرزڕاگرت. شایانی باسە ئەمساڵ لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دۆستان و ئەندامانی حیزب  بە چالاکیی تەبلیغی وەفاداری خۆیانیان بە رێبازی پێشەوا نیشان دا. کۆمیسیۆنی  تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی کردنی دووبارە لە سەرجەم خەڵکی کوردستان بەتایبەتی تێکۆشەرانی نێوخۆی وڵات سڵاویان بۆ دەنێرێ و  سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.