کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی فینلاند، ڕێز لە ٧١ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان گیرا

22:58 - 11 رێبەندان 2716

کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ فینلاند ڕیکه‌وت ٢٨-١-٢٠١٧ی زایینی بۆ ڕێزگرتن له‌ بیره‌وه‌ری ٧١مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆماری کوردستان ڕێورەسمێکی بە شکۆیان له‌ شاری تورکو بەرێوە برد . له‌و یادەدا که‌ بەشێکی بەرچاو له‌ ئه‌ندامان، لایانگرانی حیزب و کوردانی نیشەجێی فینلاند بە گشتی و هۆگرانی کۆماری کوردستان بە تایبەتی تێیدا به‌شدار بوون، سه‌ره‌تا به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب لە لایەن کۆری یەکیەتyی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان بە تایبەت شەهیدانی شەوی یەڵدا و هاورێ کۆچکردومان کاک فەتاح کاویان ده‌ستی پێکرد. دواتر په‌یامی کۆمیتەی گشتی فینلاند به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هاورێ سەید خدر میرسەیدی پێشکه‌ش کرا. دوابەدوای پەیامی کۆمیتەی فینلاند پەیامی هێز و لایەنە سیاسیەکانی بەشدار لە مەرسیمەکە خوێندرانەوە کە بریتی بوون لە : پەیامی یەکیەتیەکانی ژنان و لاوانی دێموکرات - ئایشە محەممەدنژاد پەیامی فیدراسێۆنی کۆمەڵە کوردیەکانی فینلاند - کەریم فەرخەپور پەیامی نوێنەرایەتی کۆمەڵە رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە فینلاند – جەماڵ پیشکاریان پەیامی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان جەعفەر مستەفا سوڵتانی پەیامی سازمانی خەباتی کوردستان – جەلاڵ شەریفیان هەروەها سازمانی دێموکراتیکی یارسان و بزوتنەوەی گۆران پروسکەی پیرۆزباییان بۆ مەراسیمەکە ناردبوو ، شایانەی باسە کە نێو ئاخنی بەرنامەکە بە چەندین پارچە شیعر و پەخشانی بەهەست لە لایەن بەرێوەبەری بەرنامەوە سلێمان شێخانی رازابۆوە و یادەکە تا درەنگانی شەو بە گۆرانی وهەڵپەرکێ درێژەی کێشا.