کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نامیلکەی(١٠ ساڵ کارو چالاکی بەردەوام)

16:29 - 16 بانەمەڕ 2719

چەند وتەیەک خوێنەری هێژا! ١٠ ساڵی تەواوە خۆبەخشانە سەرقاڵی کۆکردنەوەی بابەتی سیاسی، ئەدەبی و هتد... لەسەر ڕووداو، کارەسات، بۆنە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکانم تا ئارشیڤێکیان لێ ئامادە کەم بۆ ئەوەی ببیتە سەرچاوەیەک بۆ داهاتوو تا نەوەی ئێستا و داهاتوو کەلکی خۆی لێ وەربگرن. لەهەمان کات پێم باش بوو بزانم تا چ رادەیەک لەم کارەم دا سەرکەوتوو بووم و، ئەوەی ئەنجامم داوە لای هاورێیان و دۆستان چە بایەخ و گرینگیەکی هەیە؟ چۆنی لێ دەروانن و ناتەواوی و کەم و کووڕییەکانی ئەم کارە خۆبەخشانە چین؟ و رەخنە و پێشنیاریان لەم پێوەندییەدا چیە؟ بۆ ئەوەی لە ژێر ڕووناکیی سەرنج و تێبینییەکانیان لە داهاتوو دا باشتر درێژە بەم کارە بدەم. هەر بۆیە لە ڕێکەوتی ٤ی ڕشەمەی ٢٧١٨ی کوردی(٢٣ی فێبریوێری ٢٠١٩ی زایینی) بە ڕەوانە کردنی نامەیەک بۆ هاوڕێیان و دۆستان، داوام لێ کردن کە بیروڕا و رەخنە و پێشنیاری خۆیانم لە بارەی ١٠ ساڵ کارو چالاکییەکانم بۆ بنووسن تا لەکارەکانی داهاتووم دا کەلکیان لێوەرگەرم. بەخۆشیەوە بەشێکی زۆر لە خۆشەویستان بە ناردنی نامە و نووسینی تایبەت وەڵامی ئەرێنییان دامەوە. بە راستی نازانم بە چ زمانێک سپاس و پێزانینی خۆم دەرحەق بەم هەمووە لوتف و گەورەییەی بە منیان بەخشێوە دەرببڕم. هەر بۆیە پەنام بردە بەر ئەم هونراوەیەی شاعیر گەورەی کورد مامۆستا هێمن کە دەڵێ: بۆت نووسیوم بۆت بنووسم ئه‌من چیم؟ دوندی قه‌ندیل، گۆڕه‌پانی هه‌ڵگورد نیم به‌ره‌و به‌رزایی ده‌چم گه‌ر چی وردم خاکی به‌ر پێی تێکۆشه‌رێکی کوردم جارێکی دیکە سپاس و دەستخۆشیتان لێدەکەم بۆ نووسینی نامە جوانەکانتان. باوەڕم نەدەکرد زەحمەت و شەونخوونی و ماندوو بوونەکانم لەو ئاستە دابن کە شایانی ئەو هەمووە لوتف و پێزانین و وشە جوانانە بن. بە راستی ئێوە منتان دڵگەرم و سەرفراز. کرد و هانتان دام کە لە جاران زیاتر و بەرپرسانەتر و شێڵگێرانەتر ئەرکی سەرشانی خۆم بەجێ بگەیەنم و تا ئەوکاتەی لە توانام دا هەیە لە خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەم لەو ڕێگایەوە کەم تەرخەمی نەکەم. کۆی ئەم نووسین و بابەتانەی لەم پێوەندییە دا بە دەستم گەیشتوون لە دووتۆیی ئەم نامیلکەیە دا دەخەمە بەر دیدەتان. لە گەڵ ڕێز و پێزانینم بۆ لوتفی هەموو ئیوەی بەڕیز. بژی کورد، ئاوەدان بێت کوردستان رەحمان نەقشی بۆ خوێندنەوەی نامیلکەکە بە پی دی ئیف چرکە لەسەر بکە: