کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کورستان له ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە وڵاتی ئاڵمان

05:35 - 17 بانەمەڕ 2719

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی مانگی مای ٢٠١٩ی زایینی، کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، هاوڕێ لەگەڵ ڕێکخراوی کۆمکار و دەیان کوردی دانیشتوی شاری نۆرێنبێرگ،ی ئاڵمان وسەدان کەس لە تێکۆشەرانی ئەو وڵاتە، لە ڕێپێوانی تایبەت بە ڕۆژی ١ی مەی ڕۆژی جیهانی کریکاران دا بەشداریان کرد. هاوڕێیانی حیزبی لەو ڕێپیوانە دا بۆ جارێکی دیکە هاوپەشتی و هاوپەیوەندی خۆیان و حیزبی دیموکراتی کوردستان،یان لەگەڵ چینی کرێکار، بە تایبەت کرێکار و زەحمەتکێشانی کوردستان دا دووپات کردەوە. پێویست بە ئاماژەیە کە کوردانی بەشدار لەو ڕێپیوانە دا ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان بەرز کردەوە.