کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە شداریی ئە ندامان حیزبی دێموکراتی کوردستان و یە کیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی ئازاد کردنی بەندکراوانی ژێردەستی نازییەکان لە ئۆتریش

05:42 - 17 بانەمەڕ 2719

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکە وتی5/5/3019 ھەیئەتێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و یە کیە تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە سەر بانگھێشتی فەرمی لێژنەی ئامادەکاری ڕێوڕەسمی بیرەوەری ئازادکرانی بەندکراوانی شەڕی دووهەمی جیهانی کە لە لەیان نازییەکانەوە دەستەبەرسەر کرابوون، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەو یادەدا بەشدارییان کرد. پیویست بە ئاماژەیە کە ئەو ڕێوڕەسمە هەموو ساڵێک وەک بیرەوەرییەکی مێژوویی پێک دێت کە کۆتایی فاشیزم بوو لە ئۆتڕیش. جگە لە خەڵکێکی زۆر، سەڕۆک وزیر و سەڕۆک‌کۆمار و بەرپرسانی دیکەی وڵاتی ئۆتریش بەشدار دەبن. ھەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لاوان لە پەڕاوێزی ڕێوەڕسمەکەدا باسی فاشیزمی ئێرانی و سیاسە تی تێرۆر و حەزفی فیزیکی ھێزە ڕزگاڕیخوازەکان بە تایبە تی حیزبی دێموکراتی کوردستان ،لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بۆ لایەنە بەشداربووەکان خستەڕوو.