کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی شوفێر تاکسییەکانی شاری دێولان

19:07 - 17 بانەمەڕ 2719

بەشێک لە شوفێرتاکسییەکانی نێوشاری دێولان لە هەمبەر دۆخی خراپی ئابووری و خەمساردی بەرپرسانی بەشی گواستنەوەی پارێزگای سنە ڕۆژی ڕابردوو مانیان گرت و خوازیاری چارەسەری کێشەکانیان بوون. ڕۆژی ١٦ی بانەمەڕ تاکسیدارانی شاری دێولان بە هۆی ئەوەی کە دوو ساڵە نرخی کرێ تاکسی لەو شارە زیادی نەکردوە، بەڵام کەلوپەل و پێداویستییەکانی دیکە نرخیان چەند بەرابەر بووەتەوە، ئەوانیش داوایان کرد کە نرخی کرێ تاکسی زیاد بکرێ. زیاتر لە سەد تاکسی لە شاری دێولان هەیەو رێگای بژیوی ژیانی دەیان بنەماڵەیە لەو شارە. شیاوی باسە ساڵی ڕابردوو لە مانگرتنی سەرانسەریی خاوەن بارهەڵگرەکان و کامیۆنداران لە ئێران و کوردستان ، بەشێک لە کامیۆندارانی دێولانیش پەیوەست بەو مانگرتنانە بوون. هەروەها بە نیسبەت دۆخی خراپی ئابووری و گرانی لە ڕادەبەدەر، ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی خۆی و ورمێ مانگرتنی هاوشێوە بەڕێوەچوو.