کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

23:33 - 9 جۆزەردان 2719

بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتانەوە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلایەن هەموو حیزبەكانی بەشدار لە ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەكەین. بە لەبەرچاوگرتنی ئەزمون‌و لێهاتوویی جەنابتان لە ئیدارەی حكومەت‌و دڵسۆزیتان بۆ گەل‌و نیشتمان، هیوادارین بە هەوڵەكانی ئێوە ژیانی خەڵك لە باشوری كوردستان روولەباشبون بكات‌و وەك هەمیشە ببنە پاڵپشت بۆ هەموو كوردان لە هەر چوارپارچەی كوردستان.
جارێكی دیكە پیرۆزبایتان لێدەكەین‌و هیوای سەركەوتن بۆ ئێوە‌و دۆزی رەوای كورد دەخوازین. ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران 8ی جۆزەردانی 1398ی هەتاوی 29ی مەی 2019ی زایینی