کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داخرانی لاپەڕەی عەرەبیی فەیسبووکی عەلی خامنەیی

17:23 - 17 سەرماوەز 2719

عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی کەڵکوەرگرتنی نادرووست لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و ڕق و کینەی خەڵک لە دەسەڵاتی سەرکوتکەرانەی، لاپەڕە عەرەبییەکەی لە فەیسبووک داخرا. ڕۆژی ١٥ی سەرماوەز لاپەڕەی عەرەبیی عەلی خامنەیی کە ١٠٠ هەزار فاڵۆوێری هەبوو، دوابەدوای داوای خەڵک لە کۆمپانیای فەیسبووک، لاپەڕەکەی داخرا. خامنەیی بە بڵاوکردنەوەی سیاسەتە چەوتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران و عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا. سیاسەتی ئاخووندیی خامنەیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەڕەشە و ترس و تۆقاندن، زیاتر بوونە هۆی ئەوەیکە خەڵک لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێزاریی خۆیان لە دەسەڵات و حکوومەتەکەیان دەرببڕن. شایانی باسە کە لاپەڕەی ئینستاگرامی و فەیسبووکیی قاسم سولەیمانی و عەلی خامنەیی و بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ڕابردوودا داخرابوو و ئەوە ئاکامی قسە و کردەوەکانیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوو و بە بڵاو کردنەوەی ترس و سیاسەتی کۆماری ئیسلامی نبوونە هۆی دڵەڕاوکێ بۆ خەڵک و هەر بەوهۆیەوە لاپەڕەکانیان داخران.