کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچێک لە جوانڕۆ دەسبەسەرکرا

17:28 - 17 سەرماوەز 2719

دوای خۆپێشاندانەکانی شاری جوانڕۆ کچێک بە تۆمەتی هەڵگرتنی فیلم لە خۆپێشاندانەکان دەستبەسەر کرا. لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا "نادیا سوبحانی" تەمەن ٢٥ساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نادیا سوبحانی بە تۆمەتی هەڵگرتنی فیلم لە خۆپیشاندانەکانی جوانڕۆ دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە. ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ڕۆڵەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ پێیانی ڕاگەیاندووە کە کچەکەیان دوای دەستبەسەر کران بۆ شاری سنە گوازراوەتەوە. جێگەی وەبیر هێنانەوەیە کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر، بە دەیان ژن لە شارەکانی ئێران و کوردستان دەسبەسەر کراون و چەند ژنیش لەو خۆپێشاندانەدا گیانیان لە دەستداوە.