کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە نەخۆشیی ئانفلوانزا ٨۱ کەس لە ئێران گیانیان لە دەستدا

17:29 - 17 سەرماوەز 2719

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئێران بە نەخۆشیی ئانفلوانزای بەراز ٨۱کەس گیانیان لە دەستدا. عەلیڕەزا ڕەئیسی، جێگری وەزیری تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند کە حەوتووی ڕابردوو ۲٥کەس کە تووشی نەخۆشی ئانفلوانزا بوون گیانیان لە دەستداوە و ڕاشیگەیاند لە سەرەتای مانگی ڕەزبەر لە ماوەی دوو مانگ و نیودا ژمارەی ئەو کەسانەی بەو نەخۆشییە گیانیان لە دەستداوە گەیشتۆتە ٨۱کەس. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئیرنا، لە زمان عەلیڕەزا ڕەئیسی، لە ڕۆژی ۹ی سەرماوەز تا ۱٦ی سەرماوەز هەشت هەزار و ۳۳۳ کەس بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشیی ئانفولانزا سەردانی ناوەندە دەرمانییەکانیان کردووە.