![](/files/photo_2019-12-25_10-48-30.jpg)
مامۆستایانی ئایینی مەریوان و هەورامان ڕێزیان لە یاریچی تۆپی پێ وریا غەفووری گرت.
مامۆستایانی ئایینی نامەیەکی ڕێزلێنانیان پێشکەشی وریا غەفووری یاریچی تۆپی پێی تیمی میللی و تیمی ئیستقلالی ئێران کرد.
وریا غەفووری کوڕە کوردێکی خەڵکی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە یاریچییەکی بە توانا و کوردێکی خاوەن هەڵوێستە و هەر بەم هۆیەشەوە لەلایەن کاربەدەستانی دەوڵەت تانە و تەشەری لێدەدرێ و عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکێک لەو کەسانە بوو کە قسەی لەسەر کرد.
وریا غەفووری لەسەر پرسی گەمارۆکان، برسی کردنی خەڵکی ئێران لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و کوشتنی کۆڵبەران کەسێکی خاوەن هەڵوێست بووە و ئەو هەڵوێستانەی وێڕای ئەوەی کە یاریچییەکەی سەرکەوتوویە، بۆتە هۆی خۆشەویستیی ناوبراو لەنێو خەڵکدا و جەماوەرێکی زۆر لایەنگری لێدەکەن.