بەپێی ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی ئەدەبیی بۆکان، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی لە هۆڵی کتێبخانەی گشتیی مەستورەی ئەردەڵان لە پارکی گشتی میللەت ئێوارە کۆڕێکی چیرۆک خوێندنەوە بە بەشداری کۆمەڵێک لە نووسەر و ئەدەبدۆستان بەڕێوەچوو. لەم ئێوارە کۆڕەدا حەوت کورتە چیرۆک لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنەوە خوێندرانەوە کەپێشتر لەلایەن لێژنەی بەڕێوەبەریەوە بۆ ئەو کۆڕە هەڵبژێردرابوون. دوای خوێندنەوەی چیرۆکەکان پانێلێک بۆ شڕۆڤە و ڕاڤەی چیرۆکە خوێندراوەکان بە بەشداری بەڕێزان پەروین شێخی و بیژەن ڕەحمانی بەڕێوەچوو کە لەو پانێلەدا بە وردی باسی پێکهاتەکانی چیرۆک و چیرۆکە خوێندراوەکانی کۆڕەکە کرا.