![](/files/shojahhhhossenzadee.jpg)
شوجاع حوسەینزادە، بەڕێوبەری کاناڵی تێلێگرامیی بانە نیووز، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی بانەوە دەسبەسەر کرا.
دوو حەوتوو لەوەپێش، شوجاع حوسەینزادە، بەهۆی شکایەتی شارەوانیی بانە، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشی دەکرێتە سەر و بە دەسبەسەرکراوی ڕەوانەی زیندانی شاری بانە دەکرێ.
شوجاع حوسەینزادە، ماوەی دوو ساڵە، گەندەڵییەکانی شارەداری بانە لە کاناڵەکەی واتە "بانە نیووز" ئاشکرا دەکا و بۆ ڕای گشتی دەخاتەڕوو، کە بەو هۆیەوە سازمانی بازڕەسی، بۆ ماوەی ۶ ڕۆژە شارەداری بانەیان بۆ لێپێچینەوە بانگهێشتی زیندانی سنە کردووە و، بە بارمتەی ۴ میلیارد تمەنی ئازاد کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان و کورد"، ۲۷ میلیارد تمەن لە شارەداریی بانە و شوورای ئەو شارە دیار نییە.
شایانی باسە کە دوای ئازادکرانی شارەدار بە بارمتە و بڵاوکردنەوەی هەواڵی بانگهێشت و گیرانەکەی لە کاناڵی تێلێگرامیی "بانە نیوز"، ناوبراو سکاڵای دژی بەڕێوەبەری ئەو کاناڵە تۆمار کردووە و دادستانی بانەش حوکمی یەک ساڵ زیندانی بۆ شوجاع حوسەینزادە دەرکردووە.
هەرلە درێژەی دەسبەسەرکردنەکاندا ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم ڕۆژی ٢٠ی سەرماوەز، "سەیران فەھیم "ھونەرمەند و بەرپرسی شیرکەتی " ژمێریاریی سووتەمەنی روناھی" و مامۆستای فێرگەی نژیارڤانی، لە سنە دەستبەسەر کردووە.
لەو رێکەوتەوە تا ئێستا ئەو کچە کوردە لە ژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجە دایە و بنەماڵەکەشی ھەڕەشەیان لێکراوە کە نابێ ھەواڵی دەسبەسەرکردنی رۆڵەکەیان بڵاو بکەنەوە و ھەر بۆیە هەواڵی دەسبەسەرکردنی ناوبراو بڵاونەکرابۆوە.