![](/files/fatmehhmahamadzadee.jpg)
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی فاتمە محەممەدزادە ناسراو بە پوورە زێنەب خەڵکی گوندی کونەمشکێی ناوچەی سەردەشت بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
پوورە زێنەب دایکی شەهید ئیبراهیم محەممەدزادە، ژنێکی نیشتمانپەروەر و وێڕای بنەماڵەکەی هەمیشە لە خزمەت حیزبدابوون. پوورە زێنەب وەک دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات هەموو پێشمەرگەکانی بە کوڕی خۆی دەزانی.
شەهید ئیبراهیم محەممەدزادە پێشمەرگەیەکی قارەمان و فیداکاری حیزبی دێموکراتی کوردستان و خۆشەویستی خەڵکی ناوچە بوو و بەداخەوە لە ١٤ی جۆزەردانی ١٣٦٤ی هەتاویی چووە نێو ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی پوورە زێنەب و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.