کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەگەری دەست لەکارکێشانەوەی "مایک پۆمپێئۆ"

15:36 - 7 بەفرانبار 2719

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە ئەمریکییەکان و هەروەها بەپێی ئەو توویتانەی کە خودی پۆمپێئۆ بڵاوی کردوونەتەوە ئەگەری دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەم زوانە مییدیاکان و سیاسەتوانانی ئەمریکایی هێناوەتە سەرخەت. ئەم هەواڵە کە لە" نیویورک تایمز" و لە "سی ئێن ئێن" بڵاو بۆتەوە لە لایەکەوە کۆماری ئیسلامی خۆشحاڵ کردووە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە سیاسەتەکانی زۆرتر دژ بە کۆماری ئیسلامی بوو دەست لەکار دەکێشێتەوە، بەڵام لە لایەکی دیکەوە مەبەستی دەست لەکارکێشانەوەی "پۆمپێئۆ" بۆ خۆبەربژێرکردنە بۆ سەرۆککۆماری ئەمریکا کە ئەمەش کۆماری ئیسلامی نیگەران کردووە و لە لایەکی دیکەشەوە سێ کەس کە ئەگەری زۆری هەیە ببنە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پۆمپێئۆ زۆر زیاتر دژی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن، هەربۆیە ڕێسەکەی کۆماری ئیسلامی چەند جار و لە چەند لاوە دەبێتەوە خوری. شایەنی باسە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕۆژنامە و میدیاکانی ئەمریکادا دەنگۆی دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کەوتۆتە بەرباس و قسە و باسی زۆری لەسەر کراوە.