![](/files/photo_2019-12-29_10-35-02.jpg)
ھونەرمەندێکی خەڵکی سلێمانی، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش ھونەری نەخشەسازی و جواننووسی تێکھەڵکێشی یەک دهكات و، کارەکەی بۆتە جێگای تێڕامان، ئەو ھونەرمەندە هونەرەکە بەھی کورد دەزانێ و دەیەوێت ئەو مێژووەی كورد کە ھەزار ساڵە ھەیەتی زیندوو بکاتەوە و سەرلەنوێ بە ھاوڵاتیانی کوردی بناسێنێتەوە.
نههرۆ قادر ئهو هونهرمهندهیه کە ماوهی دوو ساڵە دەستی بەھونەری نەخشەسازی و جواننووسی کردووە، بەڵام ماوهی ٢٠ ساڵە ھەوڵی تەواوکردنی فێربوونی دەدات و دەیەوێت ھونەرێکی ھەزار ساڵ لەمەوبەر کە کورد دەستی باڵای تێیدا ههبووه، سەرلەنوێ بەخەڵکی بناسێنێت.
شایانی باسەکە مێژووی کورد لە هەموو بوارەکاندا بە ئەنقەست و بە دەستی دوژمنان و داگیرکەران شێوێندراوە و بەشێکی هەرە زۆری مێژووی کەلتووری و هونەری کوردیان بە ناوی خۆیانەوە تۆمارکردووە کە هەر لەو پێوەندییەدا تورکیە دەیهەوێ سازی تەموورە کە سازێکی بەتەواوەتی کوردییە بە ناوی خۆیەوە لە ڕێکخراوی یونێسکۆ تۆماربکا و هونەرمەندانی کرماشانیش دەیانەوێ پێش بەو دزییە ئاشکرایەی دەوڵەتی تورکیە بگرن.