![](/files/zaraxajawai.jpg)
زارا خاجەوی گۆڵچی ئێستاکەی تیمی تۆپی پێی "وچان"ی کوردستان ، سەرکەوتنێکی دیکەی تۆمار کرد.
زارا خاجەوی لە تازەترین سەرکەوتنی خۆیدا ڕیکۆردی گۆڵنەخواردن (کلین شیت) لە یارییەکانی تۆپی پێی ئێرانی شکاند.
زارا خاجەوی گۆڵچی تەمەن ٢٠ ساڵ و لە دایکبووی شاری نەهاوەندی هەمەدان، توانی بۆ ماوەی ٩٤٠ خولەک دەروازەی تیمەکەی لە گۆڵخواردن بپارێزێ.
ئەو کچە وەزشوانە توانی بەرزترین ڕیکۆردی گۆڵنەخواردن لە یاری تۆپی پێی ئێران بشکێنێ.
ئەو ڕیکۆردە پێشتر بۆ ماوەی ٩٣٥ خولەک بوو و بە ناوی پەیام نیازمەند گۆڵچی تیمی سپاهانەوە تۆمار کرابوو.
زارا خاجەوی هەروا کە لە ژیاننامەکەیدا هاتووە لە تەمەنی ٩ ساڵییەوە وەرزشی دەسپێکردوەو سەرەتا حەزی بە وەرزشی "هەندباڵ" بووە، دواتر ڕووی لە فۆتباڵ کردووەو ئێستاش لە یانەی "وچان"ی کوردستانی پارێزگای سنە دەروازەبانە.
هەروەها کچە وەزشوانێکی دیکە بە ناوی سۆهەیلا مەنسووریان کە بە ڕەچەڵەک کوردە و ووشوکارە، لە گرتە ڤیدیویەکدا رایگەیاند: بە نیشانەی شوناسخوازی و ڕێزگرتن لە فیداکاریی کورد، لە کێبەرکێیەکانی وڵاتی چین بە دەسرەی کوردی بەشداریی یارییەکە دەکات.
ناوبراو دەڵێ سەرەڕای ناڕەزایەتیی بەرپرسان لەسەر بڕیاری خۆی پێداگرە. چونکە خۆشەویستی کورد و نەبەزییان زیاتر هێزی پێدەدا.