کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داڕمانی بنەما ئەخلاقی و ئینسانییەکان لە ژێرکاریگەریی بواری ئابووری و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران

16:31 - 8 بەفرانبار 2719

چالاکێکی بواری ژنان و بەرپرسی بێهزیستی ناوچەیەکی تاران " شەهین شەمس محەممەدی " دەڵێ: "بە هۆی سیاسەتە هەڵەکانی حکوومەت و بواری ئابووری لەشفرۆشی لە ئێران زۆر زیاتر بووە و ڕۆژبەرۆژ پەرەدەستێنێ وتەمەنی لەشفرۆشی گەیشتۆتە ژێر تەمەنی ١٢ ساڵی و بەشێکیشیان بە ئاگاداری بنەماڵەو بۆ بژیوی ژیان بە ئاشکرا لەشفرۆشی دەکەن". ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند "بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەبەردەستماندایە نیوەی ئەو ژنانەی لەشفرۆشی دەکەن مێردیشیان هەیە بەڵام بە ناچاری خەریکی ئەو کارەن و دۆخی ژیان و بنەما ئەخلاقییەکان لە ئێران ئەوەندە لە قەیراندایە کە هەموو بێ ئەخلاقییەک خەریکە دەبێتە دیاردەو دەبێتە شتێکی ئاسایی و ئەمە نیشانەی سیاسەتی هەڵە و دزی و تاڵانی سامانی ئێرانە و بەرپرسان لە حاڵێکدا منداڵ و بنەماڵەکانی خۆیان، لە باشترین حاڵەتی ژیاندان لە ئێراندا یان لەوڵاتانی دیکەدا خەریکی خۆشگوزەرانی و ژیانی شاهانەی خۆیانن کە خەڵکی ئێران خەریکە بنەما ئەخلاقی و ئینسانییەکانیشی بۆ پاروویەک نان لەدەستدەدا". شایەنی باسە کە ئێران یەکێک لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان و ناوچەکەیە بەڵام دزی و گەندەڵی و سیاسەتی شەڕخوازانەی کۆماری ئیسلامی وایکردووە کە دۆخی کۆمەڵگەی ئێران لە هەموو بابەتەکانەوە بگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش و بەڵکوو زۆر خراپتریش.