کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چارەنووسی نادیاری سێ برای یارسانی

16:32 - 8 بەفرانبار 2719

سێ برای کوردی یارسان لە خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ئەمساڵدا تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە . سێ برای کوردی یارسانی بە ناوەکانی پوویا، سەججاد و پێدرام نادری، کە تەمەنیان ١٩،١٧و ٢١ساڵانە و دانیشتووی شاری کرماشان بوون، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم لەو شارە، دەسبەسەرکراون و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ھەواڵە کەس ئاگاداری شوێنی ڕاگرتنیان نییە. شایانی باسە ئەو سێ لاوە برا و کوردی یارسانین، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکان، هیچ زانیارییەکان لە چارەنووسی کوڕەکانیان نییە و لەلایەن ئەو ناوەندانەوە هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتە