کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "ژنە نوسەرەکانی کورد" لە ئامادە کردنی زامدار ئەحمەد بڵاوکرایەوە

16:39 - 8 بەفرانبار 2719

زامدار ئەحمەد " نووسەری خەڵكی شاری سلێمانی، کتێبێکی لە سەر بیست ژنە وەرگێڕ و نووسەری کورد، چاپ و بڵاو کردەوە. ئەم کتێبە تایبەتە بە بیست ژنی نووسەر و وەرگێڕی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ئەمانەی لەخۆگرتووە: "كوردستان موكریانی، شوكریه‌ ڕه‌سووڵ، سۆزان جه‌مال، مه‌هاباد حه‌سه‌ن، به‌یان سه‌لمان، شیرین ک، ڤینۆس فایه‌ق، کنێر عەبدوڵڵا، گەلاوێژ خان، شیرین تاھیر، زێنه‌ب یوسفی، كازیوه‌ ساڵح، باران، چنار نامیق، چنوور نامیق، شلێر ڕه‌شید، نازەنين عوسمان، فه‌وزیه‌ ساڵح، زارا ستاوه‌ند، شیلان گه‌یلانی. ئەم کتێبە لە دوو توویی ٣٥٠ لاپەڕەیی دا لە لایەن زامدار ئەحمەد ئامادە و بڵاوکراوەتەوە.