کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆکوشتنی لانیکەم ٨ کەس لە ماوەی یەک حەوتودا

17:51 - 9 بەفرانبار 2719

لە درێژەی خۆکوشتنەکان لە کوردستان لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ٧ کەس لە شار وناوچە جیاجیاکانی کوردستان، لە ڕێگای خۆکوشتنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. بەهۆی بارودۆخی خراپی ئابووری ئێران و بەرزبوونەوەی ڕۆژبەڕۆژی کێشە کۆمەڵاتییەکان، بێ‌هیوایی، نەبوونی کار، هەژاری و خەمۆکی بەشێکی زۆری کۆمەڵگەی گرتۆتەوە کە بە داخەوە خۆکوژیی بۆتە دیاردەیەکی بەرچاو و بە شێوەیەک کە چینی منداڵ و مێڕمنداڵیشی گرتۆتەوە و دەبینین ساڵانە بە سەدان کەس پەنا بۆ خۆکوشتن دەبن و لەو ڕێگایەوە گیانیان لە دەست دەدەن. ڕۆژی ٧ی بەفرانبار٩٨ی هەتاوی،  ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری سەقز بە ناوی "گەلاوێژ عەلی پوور" بە هۆی کیشەی بنەماڵییەوە لە لایەن مێردکەیەوە، کوژرا. ڕۆژی هەینی ٦ی بەفرانبار، ژنێکی ٢٨ ساڵەی خەڵکی ئیلام بە ناوی" زوهرا محەمەدی" بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ئەو لە کاتێکدایە کە تەنیا لە ماوەی یەک حەوتوودا لانیکەم ٨ کەس لە کوردستان پەنایان بۆ خۆکوشتن بردووە کە یەک لەوان مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بوو بە ناوی "عیرفان عەزیزی خوشکروودی" و  لەو ڕێگایەوە گیانیان لە دەستداوە.