کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی سیاسیی خەڵکی سنە ڕاپێچی بەندیخانە کرا

18:16 - 9 بەفرانبار 2719

هۆمایون بەهمەنی، ژینگەپارێز و چالاکی سیاسیی خەڵکی سنە بۆ کێشانی ماوە حوکمەکەی بەڕێی زیندانی ناوەندیی سنە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی "ماف نیوز" هۆمایون بەهمەنی پێشتر بە بڕیاری لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی پێوەندی هەبوونی لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیم، هەروەها هەوڵدان لە دژی ئەمنیەتی وڵات و بانگەشە دژی ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپابوو. ئەم بڕیارە لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەدا بۆ دوو ساڵ و شەش مانگ و پازدە ڕۆژ بەندکران داشکا. هۆمایون بەهمەنی ڕۆژی 10ی سەرماوەزی ساكی ڕابردوو لە شاری دیواندەرەی سەر بە پارێزگای سنە دەسبەسەر و دوای زیاتر لە 5 مانگ ڕاگیران و بەندکران لە زیندانی ئیتلاعاتی سنە، بە بارمتەی 500 میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کاتی دادگایی‌کردنی ئازاد کرابوو.