کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەستبەسەر کرا

14:57 - 10 بەفرانبار 2719

ناسر هیممەتی، چالاکی مەدەنی و دەروونناسی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی ئەسفەهان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی سەرچاوە هەواڵ ناوبراو بە تۆمەتی بانگەشە و هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندانەکانی ٥ی بەفرانبار لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە. ئەم چالاکە مەدەنییە لە دوای گیرانی و پاش 4 ڕۆژ دەسبەسەری چارەنووسی ناڕوونە و کەس بە شوێنی گیران و بەندکرانی نازانێ. ناسر هیمەتی دواجار لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانبار لە ئەژماری تویتەری تایبەتیی خۆیدا داوای لە خەڵک کردبوو کە لە خۆپێشاندانەکانی ٥ی بەفرانباردا بەشدار بن.