کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی پارێزەرانی ئێرانی لەهەمبەر هەڵبژاردنی پارێزەر بۆ بەندکراوان لە ئێراندا

15:23 - 10 بەفرانبار 2719

ناوەندەکانی پارێزەرانی دادگاکان و ڕێکخراوی گشتیی پارێزەران ڕۆژی دووشەممە ٩ـی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە بەرپرسی دەزگای قەزایی ئێران کردووە کە خێرا پێداچوونەوە بە ماددەی ٤٨ـی ئاییننامەی سزاداندا بکاتەوە. بەپێی ماددەی ٤٨ـی سزادان بۆ تاوانە ئەمنییەکانی نێوخۆ و دەرەوە و هەروەها نافەرمانییەکان و شەڕ و تێکهەڵچوونەکان، دوو لایەنی پێوەندیدار، تاوانبار و بێ تاوان، دەبێ لەو دەستەیە لە پارێزەران کە دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی دیاریی کردوون هەڵبژێرن و ڕەوتی دادگا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەڕێوە ببەن. ئەو بەیاننامەیە لە کۆبوونەوەی تایبەتیی بەرپرسانی پارێزەرانی دادگا و ڕێکخراوەکاندا ئامادە کراوە و بە ئاماژەدان بە ماددەی ٤٨ـی سزادان، باسیان لەوە کردووە کە دادگاکانی کۆماری ئیسلامی، بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی تاوانبار بۆ هەڵبژاردنی پارێزەر ڕێگەیان پێدەدرێ کە تەنیا ئەو پارێزەرانە هەڵبژێرن کە بۆ خۆیان دەستنیشانیان کردوون و بە هیچ شێوەیەکیش ناهێڵن کە پارێزەرانی دیکە لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی دادگای تاوانبارەکاندا بەشدار بن. ئەو دەستەیە لە پارێزەران هەروەها لە ڕێگەپێدان بە هەندێ کەسی نابەرپرس بۆ چەواشەکردنی ڕەوتی توندی دادگاکانی کۆماری ئیسلامی و نادادپەروەریی دادگاکان ناڕازین و لە بەیاننامەکەیاندا ئەو کێشەیان هێناوەتە بەرباس. شایانی باسە کە دادگاکان لە ئێران بەشێوەیەکی نایاسایی بەڕێوە دەچن و بچووکترین ناڕەزایەتی دژی ڕێژیم بە پێشێلکردنی یاسای بنەڕەتی ئێران و دژایەتی لە گەڵ خوا و نیزام بە حیساب دێ و هەر بەو پێوانەیەش بەندکراوان سزای قوڕسیان بەسەردا دەسەپێ و مافی بەندکراوان پێشێل دەکرێ.