کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و جیابوونەوەی مێرمناڵان لە ئێران

15:39 - 10 بەفرانبار 2719

لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو لە ئیراندا ٢١١کچ و کوڕی ژێر تەمەنی یاسایی کە ژیانی هاوبەشیان پێکهێنابوو لە یەک جیابوونەوە کە ٢٠٦ کەس لەوان کچی تەمەن ١٣ ساڵ و پێنج کەسیشیان کوڕی تەمەن ١٥ ساڵ بوون. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی مێهر، ڕۆژی دووشەممە ٩ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی، ئامارە تۆمار کراوەکانی ناوەندیی بەڕێوەبەریی پێناسە (ثبت احوال) ی، ئێران، رایگەیاندووە کە لەسەتا ١١ی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش کە تۆمار کراوە تەمەنی ژنان لە پیاوان لە سەرتر بووە. شایانی باسە کە بەپێی ئەو ئامارانە، لە ئێراندا ڕێژەی بەرز بوونەوەی تەڵاق لە نێو ئەو مێرمنداڵانەی کە بوونەتە قوربانی منداڵ هاوسەری بەرچاوە و بە هەزاران مێرمنداڵ مەترسی تێکچوونی ژیان و جیابوونەوەیان هەیە. کامیل ئەحمەدی" لێکۆڵەری کۆمەڵایەتی، ڕایگەیاند کە لە سەتا ١٧ی ژیانی هاوبەش کە پێکهاتوون کچانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ دەگرێتەوە و ڕایگەیاند کە لە ئێراندا ١٤هەزار منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ هەیە کە لەیەک جیابوونەوە. ناوبراو ئاماژەی بە ئاماری دڵتەزێنی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش کرد و گوتی: "بە سەدان منداڵی خوار تەمەن ١٠ ساڵ ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە و ئەوەش جێێ نیگەرانییە بۆ بنەماڵەکان و داهاتووی ئەو منداڵانە". ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی شەممە ٧ی بەفرانباری ٩٨، دەوڵەت گەڵالەی "هاوسەرگیریی منداڵانی" واژۆ کرد و بەپێی ئەو ڕەشنووسە تەمەن پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بۆ کچان ١٣ ساڵ و بۆ کوڕان پازدە ساڵ دیاری کراوە.