![](/files/shehid-1.jpg)
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی پێنجشەممە پێنجی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی مام خدر عەبدوڵلاهی ناسراو بە خدری ئەحمەدی زێنەبێ خەڵکی گوندی "بریتە"ی ناوچەی سەردەشت لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مام خدر لە ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ی هەتاویی بوو بە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لەو کاتەوە تا کۆتایی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە و وەک ئەندامێکی حیزبی درێژەی بە کار و تێکۆشاندا . مام خدر پیاوێکی گەلدۆست و نیشتمانپەروەر بوو و لە ماوەی ژیانی خۆیدا بەشێکی ژیانی لە دەربەدەریی و ئاوارەییدا بەسەر برد.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.