![](/files/K243565354.jpg)
دوای ئەوەی کە ئەمریکا هێرشی کردە سەر پێنج بنکەی سەربازیی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا پەلاماری باڵیۆزخانەی ئەمریکایان دا .
دوای ئەوەی کە هێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی سێ ڕۆژ لەمەوبەر ناوەندی هێزەکانی ئەمریکایان لە (کەی وان)ی کەرکووک دایە بەر هێرشی مووشەکی، ئەرتەشی ئەمریکا بە تۆڵەی کوشتنی کەسێکی ئەمریکایی لە بنکەی (کەی وان) هێرشی کردە سەر پێنج بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و لە ئاکامدا دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.
ئەمڕۆ لایەنگرانی حەشدی شەعبی پەلاماری باڵیۆزخانەی ئەمریکایان دا لە ناوچەی سەوزی بەغدا و لە ئاکامدا بەهۆی گازی فرمێسک ڕێژی هێزە ئەمنییەکانەوە ٦٢ خۆپێشاندەر بریندار بوون و کارمەندانی سەفارەتی ئەمریکاش باڵەخانەی سەفارەتەکەیان جێهێشت.
هەر ئەمڕۆ قەیس غەز عەلی لە تویتێکدا نووسیویەتی: " ١٠ ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌منی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە عێراق تێده‌په‌ڕێ و تا ئێستاش خوێنی عێراقییەکان بە چەکی ئەمریکایی دەڕژێ، به‌ڵام ئه‌مجاره پێتان ده‌ڵێین، ئێمه هه‌ین، رێگه‌تان پێ ناده‌ین و ئێوه خۆتان ته‌یار ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش خۆمان ساز و ئاماده ده‌كه‌ین".