![](/files/photo_2020-01-01_07-43-38.jpg)
دوای ئەوەی کە لایەنگرانی حەشدی شەعبی ڕۆژی سێشەممە١٠ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی، دژی ئەمریکا خۆپێشاندانیان ئەنجامدا، هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەکە و زیان و زەرەریان بە باڵەخانەکە گەیاند.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی نێوخۆی عێراق، ، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێی بڵیندگۆكانه‌وه ڕایگه‌یاندووه کە هێزێكی ئه‌منی له ناو باڵوێزخانه‌دان و فه‌رمانیان پێیه ته‌قه له هه‌ر كه‌سێک بكه‌ن کە بیهەوێ هێرش بكاته سه‌ر باڵوێزخانه‌کەیان.
هەر دوای هێرشی لایەنگرانی حەشدی شەعبی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، دۆناڵد تڕا‌مپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق کرد کە گیانی ئەمریکاییەکان لە عێراق بپارێزێ.
لەم پێوەندییەدا، دۆناڵد تڕا‌مپ لە تویتێکدا هەڕەشەی لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و نووسیویەتی کە پەلاماردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بێ وەڵام نامێنێتەوە و کۆماری ئیسلامی دەبێ باجێکی قوڕس بدات، ئەوە هۆشدار نییە، هەڕەشەیە.
مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هەڕەشەکانی سەر باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق، بۆ پاراستنی کارمەندان و سەبازەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان و بۆ ئەم مەبەستەش لە چەند رۆژی داهاتوودا، ٧٥٠ سەرباز ڕەوانەی ناوچەکە دەکەن.
سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "خۆپێشاندانی ئاشتیانه مافێكی ڕه‌وایه و له ده‌ستووریشدا جێگای كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵكوتانه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان له عێراق به مه‌به‌ست، گورزێكی كوشنده له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و ناوبانگه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وه‌شێنێت، چونكه عێراق وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و ڕێز له به‌ڵێن و رێككه‌وتنه‌كانی ده‌گرێت و له‌ناو خاكه‌كه‌ی پارێزگاری له نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی وڵاتان ده‌كات.
بەڵام لە تویتێکدا "ئەبو ئالا وەلائی" ئەمینداری گشتی میلیشیای سەیدولشوهەدا، هەڕەشەی گەمارۆدانی سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەكات و نوسیوویەتی "حەشدی شەعبی گەمارۆی باڵوێزخانەی ئەمەریکای داوە و هەروەها گەمارۆی سەرجەم بارەگا و سەربازگەکانی ئەمەریکا لەسەر خاکی عێراق دەدات".
هەروەها ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی هەڕەشەی گەمارۆدانی باڵوێزخانەکانی عەڕەبستانی سعودی، ئیمارات و بەحرەینیش کرد و بە پاشکۆی ئەمەریکا ناوی بردن.
هەر لەو پێوەندییەدا حیزبووڵڵای عێراق رایگەیاند کە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی عێراق دەرسی یەکەم بوو، دەرسی دووهەم پەسەند کردنی یاسایەکە بۆ وەدەرنانی ئەمریکا لە خاکی عێراق.
پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لەوبارەوە ڕایگەیاند کە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لە لایەن خەڵکی عێراقەوە نەبووە، بەڵکوو لە لایەن دەستوپێوەندەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بووە و لەو پێوەندییەشدا ئاماژەی بە ناوی چەند بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی کردووە کە لەناو خۆپێشاندەراندا بوون.