![](/files/amestyyy.jpg)
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد کە حوکمی لەسێدارەدانی "ئارمان عەبدوعالی" هەڵوەشێننەوە کە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە تەمەنی لە ژێر ١٨ ساڵەوە بووە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، "ئارمان عەبدولعالی" لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، بۆ بەڕێوەبردنی حوکمی ئیعدام بۆ بەندی تاکە کەسی گوازراوەتەوە و بڕیار وابوو ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی بەفرانبار، حوکمەکەی جێبەجێ بکرێ، کە ڕیکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ئەو کارە بە دوور لە یاساکانی نێونەتەوەیی دەزانێ، ئەو ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوەکەی خۆیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لەوبارەوە عادڵانە نەبووە و بەرپرسانی ئێرانی لە کاتێکدا ناوبراویان دەسبەسەر کردووە کە مێرمنداڵ بووە و تەمەنی ١٧ ساڵ و لە ژێر تەمەنی یاساییدا بووە، هەر بۆیە دەبێ حوکمی لەسێدارەدانی "ئارمان" ڕابگرن.