کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەرمی خۆپێشاندەرێکی جوانڕۆیی دۆزرایەوە

14:30 - 12 بەفرانبار 2719

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی پاش ٤٠ رۆژ لە بێسەروشوێن ‌بوونی هاونیشتمانییەکی جوانڕۆیی کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا لە شاری جوانڕۆ دەسبەسەر کرابوو ، تەرمەکەی دۆزرایەوە. بە گوتەی سەرچاوە خۆجێیەکانی هەواڵ هاشم مرادی خەڵکی شاری جوانڕۆ ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەر لە کاتی خۆپێشاندان بە دژی ستەمی دەسەڵات لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و لەو کاتەوە بێ سەروشوێنە و ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار تەرمەکەی لە قەراخ چۆمی “سەفی‌ئاوا”ی جوانرۆ دۆزراتەوە. جێی ‌ئاماژەیە لە تازەترین زانیاریی کە ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردووەتەوە لە ئاکامی خۆپێشانادانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا نیزیک بە ٢٠٠٠ کەس لە ئاستی ئێراندا بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم کوژراون . هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە نزیک بە ٧٠کەس لە قوربانییەکان خەڵکی پارێزگای کرماشان و بە تایبەتی شاری جوانڕۆن. پاش سەرکووتی خەڵکی وەزاڵەهاتوو، ناوەندە ئەمنییەکان بۆ تۆقاندنی زیاتری خەڵک ، هەر جارەو تەرمی چەند کەس لە دەسبەسەرکراوانی خۆپێشاندەر دەخاتە نێو ئاوی چۆم و ڕووبارەکان و لە ماوەی ڕابردوودا هەواڵی هاوشێوە لە شارەکانی مەریوان و سنەش بڵاو بووتەوە.