کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی حیزب و گەل لە ناوچەی کامیاران

14:31 - 12 بەفرانبار 2719

بەپێی هەواڵیک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر دایە "سانییە" دایکی شەهید سەعدی ڕەحمانی خەڵكی ئاوایی "لۆنی سادات"ی ناوچەی بێڵەوار بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. دایە "سانییە" ژنێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز بوو و وەک هەموو دایکە شەهیدەکان ئاواتی ڕزگاریی کوردستان و دیتنەوەی هاوڕێی ڕۆڵە شەهیدەکەیان بوو. شەهید سەعدی کوڕی دایە "سانییە" پێشمەرگەیەکی ئازا و فیداکاری هێزی بێستوون بوو و لە زۆر شەڕی ئەو ناوچەیەدا بەشداریی کردبوو کە بەداخەوە لە یەکێک لە شەڕەکاندا لە سەرشیوی مەریوان شەهید بوو. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی دایە سانییە و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.