کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسانی ئەمریکا داوای لێدانی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی دەکەن

15:40 - 12 بەفرانبار 2719

سەرۆکی پێشووی پارلەمانی ئەمریکا "نۆت گینگریچ" لە کاردانەوە بە هێرش بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا بە توندی هێرشیکردەسەر کۆماری ئیسلامی و ڕایگەیاند کە دەبێ ڕاستەوخۆ بومبارانی ناوەندە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە قووڵایی خاکی ئێراندا بکەین. گینگریچ هاوکات لەگەڵ پیشنیاری هێرشی ڕاستەوخۆبۆسەر ئێران وتی: "هێرش بۆسەر هاوپەیمانەکانی کۆماری ئیسلامی لەدەرەوەی خاکی ئەو وڵاتە هێچ گرینگییەکی بۆ کۆماری ئیسلامی نییە و تەنیا دەبێ هێرشی ڕاستەوخۆ بکرێتەسەر خودی کۆماری ئیسلامی و بە تایبەت بەرژەوەندییەکانی سپای پاسداران وخامنەیی ئەگینا هێرشەکان هیچ بایەخێکیان نییە و دەبێ وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر لە ئێراندا بدرێتەوە." ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ئێمە لە بەرانبەر هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی و ئاژاوەگێرییەکانی ئەو وڵاتە بێدەنگیمان نواندووە و ئەوەش کۆماری ئیسلامی هاندەدا بۆ کردەوەی تێکدەرانەی زیاتر و هارتر دەبێ هەر بۆیە دەبێ وڵامێکی باشمان بۆیان هەبێ و لە ڕاستیدا دەبێ کۆماری ئیسلامی نەمێنێ ئینجا ئاڵۆزی و شەڕیش نامێنێ. شایانی باسە کە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا ٣ جار باسی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی و لێدانن ئەو ڕێژیمەیان کردووە لە قووڵایی خاکی ئێراندا.