کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزانە چیرۆکی ئەنجوومەنی ئەدەبیی بۆکان بەڕێوە چوو

15:46 - 12 بەفرانبار 2719

کۆڕێک بۆ خوێندنەوەی وەرزانەی چیرۆکی ئەندامانی ئەنجوومەنی فەرهەنگی_ هونەری _ئەدەبی بۆکان بەڕێوە چوو. ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی، بەپێی بڕیار و بانگەوازی پێشووی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان، وەرزانە چیرۆکی ٢، لە هۆڵی کتێبخانەی گشتیی مەستوورەی ئەردەڵان لە پارکی میللەت بە بەشداری ئەدیبان و لایەنگرانی ئەدەبی بەڕێوە چوو. کۆڕەکە بە بەخێرهاتنی میوانان و ئەندامان لەلایەن خاتوو "هاجەرهوشیار" دەستی پێ کرد. دواتر حەوت چیرۆک کە لە لایەن لێژنەی چیرۆکەوە هەڵبژێردرابوون ،بەڕێزان سۆما ئیبراهیم زادە، هاشم شێخ ئەحمەد،(بڕوا )، سەلام ئیبراهیم زادە، هێمن عەبدوڵڵلاپوور، گەلاوێژعوسمان زادە، ئەیوب مەریوانی، و مونیرە فەیزی، چیرۆکەکانیان خوێندەوە. دواتر خاتوو گوڵاڵە ئێبراهیمی و سولەیمان عەبدولڕەحیم زادە، باسێکی زانستیان پێشکەش کرد و ئەو حەوت چیرۆکەی لە لایەن لێژنەی چیرۆکەوە هەڵبژێردرابوون لەلایەن گوڵاڵە ئیبڕاهیمی وسولەیمان عەبدولڕەحیم زادەوە شرۆڤە کران. کۆرەکەدا بە گۆرانی و پێشکەشکردنی پارچە مۆسیقا لەلایەن هاوڕێیانی ئەدەب دۆستەوە کۆتایی پێهات. شایانی باسە کە ئەنجوومەنی ئەدەبیی بۆکان بۆ گەشەسەندنی هەرچی زیاتری ئاستی زانستی و ئەدەبی ئەو شارە بەردەوامە لە بەڕێوەبردنی بەرنامەی جیاواز و بەنرخ و لەو ڕێگەیەوە دەیانهەوێ خزمەت بە زمان و ئەدەبی کوردی بکەن.