![](/files/poragolee-hamzanejad.jpg)
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی، خوشکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە شاری سەردەشت، بە ناوی "پوورێ گوڵێ هەمزە نژاد" کۆچی دوایی کردووە. ناوبراو لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و دێموکرات دۆستدا پەروەردە بوو و بنەماڵەکەیان هەمیشە پشتیوانی پێشمەرگە و حێزبی دێموکرات بوون.
برایەکی ناوبراو بە ناوی "عەبدووڵڵا هەمزەنژاد" کە فەرماندەیەکی بەوەج و قارەمانی هێزی گیاڕەنگ بوو ساڵی ٦١ی هەتاوی لە شەڕ لەگەڵ دوژمن لە پشت گوندی سەرشیو شەهید بوو و چووە نێو ڕێزی نەمرانەوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری پوورە گوڵێ هەمزەنژاد دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.