![](/files/download-15.jpg)
قاسم سلێمانی له ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی له گوندی رابوری سهر به پارێزگای كرمان له باشووری ئێران لهدایك بووه.
- دوای سهركهوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، چووەتە ڕیزی سپای پاسداران وبهشداری له شهڕی عێراق و ئێراندا كردووه و فەرماندەی لەشکری ٤١ی ساروڵڵای کرمان بووە.
لە ٤ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی بووەتە سەرلەشکر و لەکاتی کوژرانیدا ئەمڕۆ عەلی خامنەیی بە "سپهبد" ناوی برد.
قاسم سلێمانی یەکێک لەو پاسدارە خوێنڕێژانە بوو کە لەشەڕی هێرش بۆ سەر کوردستاندا بەشدار بووە.
- له ١٣٧٦ی هەتاوی كراوهته فهرماندهی سپای قودسی سەر بە سپای پاسداران.
قاسم سلێمانی یەکێک لە کەسە نزیک و باوەڕپێکراوەکانی عەلی خامنەیی بوو و بە "شەهیدی زیندوو" ناوی دەبرد.
قاسم سلیمانی دوای خامنەیی، بەهێزترین کەسی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.
ناوبراو لە لیستی تێرۆری دەوڵەتی ئەمریکادا بوو.
بەرپرسی پلان و پیلانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران و هەروەها پلانداڕێژەری سەرکوتی گەلانی ئێران بوو لە ماوەی دەسەڵاتداریی خۆیدا.
لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا قاسم سلێمانی توانیبووی هێژموونی شیعە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەراستدا بسەپێنێ کە فەرمان لە تارانەوە وەرگرن و ئەوەش چەند وڵاتێکی وەک عێراق، سووریە، لوبنان، یهمهن و ڕۆژهەڵاتی نێوهڕاست دەگرێتەوە.
یەکێک لە بەرهەڵستکاران و پیلانگێرانی سەرسەختی دژایەتی لەگەڵ ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان و هێرش بۆ سەر شاری کەرکووک بوو.
- له ساڵی ١٣٨٩وه قاسم سلێمانی سەرپەرستی شەڕەکانی سووریای دژی ئۆپۆزیسیۆن و سەرکوتی خەڵکی سووریای کردووە و بۆتە هۆی ڕژانی خوێنی سەدا هەزار کەس لە خەڵکی سووریە و وێرانبوونی ئەو وڵاتە.
پشتیوان و هاوكارێكی سهرهكی حیزبوڵڵای لوبنان و حوسییهكانی یهمهن و شیعهكانی عێراق بوو.