کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کاسبکارێکی کوردلە ناوچەی مەهاباد

13:53 - 14 بەفرانبار 2719

کاسبکارێکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا. بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” گەیشتوە، شەوی ١١ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی، سەدیق خالیدی کوڕی مام باغر خەڵکی گوندی “پایین” دانیشتووی ئاوایی ئەرمەناک لە ناوچەی شامات بە هۆی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەلیکان گیانی لەدەست دا. بەپێی زانیارییەکان تەرمی ئەم کاسبکارە کوژراوە لە یەکێک لە ناوەندەکانی حکوومەتی دەستی بەسەردا گیراوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری کوشتنەکەی ڕوون نەکراوەتەوە و، دەست بەسەر ماشینەکەی داگیراوە.