کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی لاوێکی دێولانی لە ناوچەی پیرانشار

13:57 - 14 بەفرانبار 2719

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، لاوێکی کورد بە ناوی نادر کەریمی کوڕی موردا عەلی خەڵکی ئاوایی "سیس" سەر بە شاری دێولان کە بەنیازی هاتن بوو بۆ باشووری کوردستان، لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار دەکەوێتە بەردەسڕێژی گوللەی چەکەکانی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەداخەوە هەر لەوێ گیان لەدست دەدا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە ناوەندی هەواڵی کوردکاناڵ گەیشتوون، ناوبراو ماوەی چەند مانگ بوو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بوو و بە زەمانەت ئازاد کرابوو.