![](/files/Airstrik_Iraq_1.jpg)
مێدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كاروانی ئۆتۆمبێلی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له ناوچەی "تاجی" باكووری به‌غدا بۆردومان كران.
به گوێره‌ی هەواڵی مێدیاكان پێده‌چێت ئه‌و كاروانه ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی ئه‌منی حه‌شدی شه‌عبی تێدابووبێت، به‌ڵام هێشتا بەتەواوی روون نەکراوەتەوە. هەرچەند کە میدیاکان باس لە کوژرانی ٦ کەس و لەوانە ٣ فەرماندەی پلەبەرزی حەشدی شەعبی دەکەن کە یەک لەوانە "حامد ئەلجەزایری"جێگری فەرماندەی سەرای خوراسان" و نزیک لە کۆماری ئیسلامی و قاسم سلێمانی بووە.
هەواڵدەرییەکان باس لەوەدەکەن کە فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كاروانه‌كه‌ی بۆردومان كردووه.
هەرچەند ئەمریکا و هاوپەیمانان ڕەتیانکردەوە کە هێرشەکە لە لایەن ئەوانەوە ئەنجام درابێت بەڵام پێدەچێ کە ئەو هێرشە لە لایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە ئەنجام درابێت.
ناوه‌ڕاستی شه‌وی رابردوو به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ریه‌ک له قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس كرانه ئامانج و وێرای ٨ کەسی دیکە کوژران.
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە هێرشەکەی شەوی هەینی لەسەر شەممە لە کاتژمێر یەک کراوەتە سەر کاروانێکی ئۆتۆمبیلی حەشدی شەعبی و لە ئاکامدا ٢ ئۆتۆمبیل تێکشکاون و ٦ کەس کوژراون و ٣ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
بەپـێی هەواڵەکان، "شبل ئەلزەیدی" و براکەی لە نێو کوژراوەکاندان. ناوبراو ناسراوە بەوەی کە کەسێکی زۆر نزیکی قاسم سولەیمانی بووە و لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمەریکاوە سزای بەسەردا سەپێندراوە بەهۆی ئەوەی کە ڕۆڵی هەبووە لە بە قاچاخبردنی نەوتی ئێران و کۆکردنەوەی پارە بۆ حزبوڵڵا و ناردنی چەکدارانی عێراقی بۆ سوریا.